پۆلیسی نیویۆرك: ئاگادارى گرته ڤیدیۆییه‌كه‌ى داعشین، به‌ڵام هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى هه‌نووكه‌یى و دیاریكراو له ئارادا نییه
له‌وباره‌یه‌وه ستیڤن دافیز جێگرى كۆمیسه‌رى پۆلیسى نیویۆرك له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕوونیكرده‌وه كه چه‌ند به‌شێكى ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌ى داعش نوێ نین، به‌ڵام گرته ڤیدیۆییه‌كه ئه‌و په‌یامه ده‌رده‌خاته‌وه كه شارى نیویۆرك ئامانجێكى سه‌ره‌كیى تیرۆره و له كاتێكیشدا كه هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى هه‌نووكه‌یى و دیاریكراو له شاره‌كه‌دا له ئارادا نییه، به‌ڵام ئێمه له حاڵه‌تێكى توندى ئاماده‌باشیداین .
لاى خۆشیه‌وه لیزا مۆناكۆ گه‌وره راوێژكارى باراك ئۆباما سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروبارى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر رایگه‌یاند كه به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا له به‌رامبه‌ر هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له لایه‌ن رێكخراوى تیرۆریستیى داعشه‌وه له ئاماده‌باشیى ته‌واو دان، به‌ڵام له ئێستادا هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى جددیى له لایه‌ن داعشه‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌ریكا له ئارادا نییه .
لیزا مۆناكۆ له دیدارێكى ته‌له‌فزیۆنیدا راشیگه‌یاند هیچ راپۆتێك نییه كه ئاماژه به بوونى هه‌ڕه‌شه‌ى توند دژى واشنتۆن دى سى یان هه‌ر به‌شێكى دیكه‌ى ئه‌مه‌ریكا بكات .