داواكارى گشتی پاریس: هه‌ڵمه‌ته ئه‌منییه‌كه‌ى گه‌ڕه‌كى سان دۆنى هێرشێكى نوێى تیرۆریستى پوچه‌ڵ كرده‌وه
گوتیشى چاره‌نووسى ئه‌و تیرۆریسته‌ى كه پێده‌چێت دارێژه‌ى هێرشه تیرۆریستییه‌كانى پاریس بوبێت، تا ئێستا دیار نییه .
له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ى دوێنێى گه‌ڕه‌كى سان دۆنى له پاریس دوو كه‌س كوژران و هه‌شتى دیكه‌ش ده‌ستگیر كران به گومانى په‌یوه‌ندییان به هێرشه تیرۆریستییه‌كانى شه‌وى هه‌ینى له پاریس كه نزیكه‌ى 130 كه‌س به‌هۆى هێرشه تیرۆریستییه‌كانه‌وه كوژران .
یه‌كێك له كوژراوه‌كانى دوێنێ ئافره‌تێكى خۆكوژ بوو كه خۆى ته‌قانده‌وه، داواكارى گشتیى پاریس راشیگه‌یاند كه عه‌بدولحه‌مید ئه‌باعود كه به عه‌قلى دارێژه‌رى كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان داده‌نرێت، له‌ناو ده‌ستگیركراوه‌كانى دوێنێدا نه‌بووه كه هاووڵاتییه‌كى به‌لجیكى به ره‌گه‌ز مه‌غریبى داده‌نرێت و ته‌مه‌نى 27 ساڵه و له ساڵى 2013 په‌یوه‌ندیى به رێكخراوى تیرۆریستیى داعشه‌وه كردووه .
هاوكات داواكارى گشتیى دووپاتى كرده‌وه كه هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ى دوێنێى گه‌ڕه‌كى سان دۆنى، هێرشێكى نوێى تیرۆریستى پوچه‌ڵ كرده‌وه و شانه‌یه‌كى نوێى تیرۆریستى ئاشكرا كرد كه خۆیان بۆ چه‌ند هێرشێك ئه‌نجام دابوو .