فڕۆكه رووسییه‌كان ته‌نها له یه‌ك رۆژدا 127 جار هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر داعش
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا، به "رووسیا توده‌ی RT"ـی راگه‌یاند :" رۆژی سێشه‌مه‌ی رابردوو، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، له سوریا 20 هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر داعش و ته‌نها 14 شوێنی ئه‌و رێكخراوه‌یان له‌ناو بردووه".
پێشترسێرجی شۆیگۆ، وه‌زیری به‌رگری رووسیا، له‌كاتی پێشكه‌شكردنی راپۆرتێك به ڤلایدیمیر پۆتین، سه‌رۆكی رووسیا، له‌باره‌ی هێرشه‌كانی فڕۆكه‌كانیان له سوریا، رایگه‌یاند :"ژماره‌ی ده‌رچوونه‌كانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان له سوریا، زیاتر كراوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه ئه‌وه واده‌كات گورزه‌كانیان له قووڵایی خاكی سوریا وردتر بێت بۆ سه‌ر تیرۆریستانی داعش.
وه‌زیری به‌رگری ئاشكرای كرد، كه هێزی ئاسمانی روسیا رۆژی سێشه‌مه 82 ده‌رچوونیان كردوو (پلانیش دانرابوو بۆ 45 ده‌رچوونی تر) له‌و هێرشانه توانراوه 140 شوینی داعش له‌ناو ببرێت و ژماره‌یه‌كی شوێنی تریش له چوارچێوه‌ی ئامانجه‌كاندابوون". ته‌ئكیدیشیكرده‌وه، كه هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه به‌رده‌وام ئه‌بێت.
پێشتر، سه‌رۆكی رووسیا فه‌رمانی ده‌ركرد بۆ هێزه ئاسمانییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی، هێرشه‌كانیان زیاتر بكه‌ن بۆ سه‌ر داعش، وتیشی :" بۆ ئه‌وه‌ی بزانن كه تۆڵه‌كردنه‌وه، خۆدزینه‌وه‌ی نییه" وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه رووسیه‌كه له میسڕ.
خه‌ندان