ئۆباما: بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی كۆچبه‌ران پێویسته قه‌یرانی سوریا چاره‌سه‌ر بكرێت
![ئۆباما: بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی كۆچبه‌ران پێویسته قه‌یرانی سوریا چاره‌سه‌ر بكرێت](https://gulanmedia.com/public/old_images/news/اوبام.gif )
له‌كۆشكی سپی، باراك ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌مریكا، پێشوازی له شا فیلیپی شه‌شه‌م، پادشای ئیسپانیا كرد‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی مهدریدو واشنتۆن‌و په‌ره‌پێدانی پرسه ئابوریی‌و سیاسیه‌كانی نێوانیان تاوتوێ كرد.
ئۆباما رایگه‌یاند: بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی كۆچ، پێویسته هه‌ماهه‌نگیی له‌نێوان وڵاتانی ئه‌وروپاو ئهمریكاو كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی زیاتر بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابن له سه‌لامه‌تیی ژیانی كۆچبه‌ره‌كان.
وتیشی: بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌نگاری پرسی كۆچ ببنه‌وه، پێویسته ڕووبه‌ڕووی سه‌رچاوه‌ی قه‌یرانه‌كه ببنه‌وه، كه به‌رده‌وامی ئاڵۆزییه‌كانی سوریایه.
ئیداره‌ی ئۆباما‌و زۆرینه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا، رژێمی سوریا به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌سه‌د، به ناشه‌رعیی ده‌ده‌نه قهڵمو پێیانوایه: بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سوریا، پێویسته ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات نه‌مێنێت، له به‌رامبه‌ریشدا، ئێران‌و ڕوسیا‌و چه‌ند وڵاتێكی تریش، پشتگیرییه‌كی به‌هێزی ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن.
روداو