هه‌فته‌ى داهاتوو ئۆباما نێردراوى خۆى ره‌وانه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌كات
به‌رپرسان له وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایانكرد، هه‌فته‌ى داهاتوو ئۆباما، وه‌زیرى به‌رگرى ئاشتۆ كارته‌ر وه‌ك نێرده‌ى خۆى ره‌وانه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى دڵنایى بداته وڵاته هاوپه‌یمانه‌كانى عه‌ره‌بى و ئیسرائیل كه‌وا رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى كه له نێوان ئێران و وڵاتانى گروپى پێنج كۆیه‌ك واژووكراوه هیچ مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر ئاسایشى ئه‌وان نابێت.
هه‌ر له میانى سه‌ردانه‌كه‌دا بۆ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ئاشتۆن، بۆ وڵاته هاوپه‌یمانه‌كانى واشنتۆن و ئیسرائیل دووپاتی ده‌كاته‌وه وڵاته‌كه‌ى هیچ كاتێك ده‌ستبه‌ردارى ئاسایش و پاراستنى ئه‌وان نابێت.