ئێران: بەرەنگاری ژنانی بێ‌ حیجاب دەبینەوە

ئێران: بەرەنگاری ژنانی بێ‌ حیجاب دەبینەوە
فەرماندەی هێزی ئینتزامیی ئێران رایگەیاندووە بە توندی بەرەنگاری ئەو ژنانە دەبینەوە كە لەناو ئۆتۆمبێلە شەخسییەكانەوە رێوشوێنەكانی حیجاب لەبەرچاو ناگرن.

“حوسێن ئەشتەری” ش هێزی ئینتزامیی كۆماری ئیسلامیی ئێران گوتوویەتی: “هەتا ئێستەش پڕۆژە و پلانی بردنە سەری ئەمنیەتی كۆمەڵایەتی لە ئەولەویەتەكانی هێزی ئینتزامییە لە ئێران و راشیگەیاندووە بەداخەوە كۆمەڵێك بەهۆی لادانی فەرهەنگی خەریكن پەرە بەو دیاردەیە دەدەن و ئەمەش ئەركی هێزەكانی پۆلیسە و ئێمەش بە توندی بەرەنگاری دەبینەوە.”

ئەو فەرماندە سەرەبازییەی ئێران رەچاوكردنی سەرپۆش (حجاب)ی بە یەكێك لە بایەخەكانی كۆماری ئیسلامی وەسف كردووە و پێی وایە “بە لابردنی سەرپۆش و لەچك لەناو ئۆتۆمبێلە شەخسییەكانیش بایەخەكانی ئێران دەباتە ژێر پرسیار و دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی بێ‌ ئەخلاقی لە وڵات.”

ئەم هڵوێستەی هێزی ئینتزامیی ئێران لە كاتێك دایە كە “حەسەن رۆحانی” سەركۆماری ئێران لەگەڵ هەڵسوكەوت و كردەوەكانی ئەو هێزانە دژایەتی دەكات و پێشتر رایگەیاندبوو كە ئازار و ئەزیەت دانی خەڵك و بەتایبەت ژنان بە بیانووی حیجاب كارێكی نایاساییە.

لە نوێترین لێدوانیدا رۆحانی رۆژی یەكشەممە پرسی “حیجاب و داپۆشینی ژنان” بە پرسێكی دەروونی وەك “رۆژوو” لە قەڵەم داوە و گوتی :”ئەگەر بێن و لەناو شەقام كەسێك دەستبەسەر بكەین و بیبەین دۆسیەی بۆ بكەینەوە، ئایا بەڕاستی كێشەكە چارەسەر دەبێت.”

پرسی حیجاب و خەسارە كۆمەڵایەتییەكانی دیكە لە ئێران بوونەتە یەكێك لە كێشەیەكی بنەڕەتی بۆ بەرپرسانی ئەو وڵاتە و لەم بارەوە كێشە و ناكۆكی لە نێوان باڵەكانی حكوومەتدا هەیە.

رۆژناە لەناو شەقامەکان کچان و کوڕان بە بیانووی لەبەر کردنی جلی بیانی و رەچاونەکردنی رێوشوێنە ئیسلامییەکان دەستبەسەر دەکرێن.











باسنيوز
Top