رۆیتەرز: رەشنووسی رێككەوتنی ئێران و كۆمەڵەی 5 +1 پشكنینی ناوەندە سەربازییەكانی ئێرانە

رۆیتەرز: رەشنووسی رێككەوتنی ئێران و كۆمەڵەی 5 +1 پشكنینی ناوەندە سەربازییەكانی ئێرانە
هەواڵدەریی رۆیتەرز لە راپۆرتێكی تایبەتیدا بڵاوی كردووەتەوە كە رەشنووسی رێككەوتنی نێوان ئێران و وڵاتانی كۆمەڵەی پێنج كۆ یەك پیشكنینی هەموو ناوەندە ئەتۆمییەكان ئێران و ئەو ناوەندە سەربازییانەش دەگرێـەوە كە جێگەی گومانن.

بەپێی هەمان هەواڵ و بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەكی دیپلۆماسی، وەالانانی گومانەكان لەبارەی رەهندەكانی ئەگەری چالاكییە ئەتۆمییەكانی پێشوو، بۆ وێنە پێشمەرجەكانی لابردنی گەمارۆكانە. ئێران هەتا كۆتایی ساڵی 2015 بۆ وەڵامدانەوە بە پرسیارەكانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناوكی دەرفەتی هەیە.

هەمان هەواڵدەری لە درێژەدا نووسیویە كە “ئێران و ئاژلنسی نێ,دەوڵەتی وزەی ناوكی لەسەر نەخشە رێگایەك پێكهاتوون هەتا لەو رێگەیەوە كێشە و ناكۆییەكان لەبارەی رەهەندەكانی سەربازی بوونی چالاكییە ئەتۆمییەكانی پێشووی ئێران چارەسەر بكەن.

بەپێی هەمان راپۆرت یەك جار پشكنینی پێگەی سەربازیی “پارچین” بەشێكە لەو نەخشەڕێگایەی نێوان ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناوكی.
رەهەندە سەربازییەكانی پێشووی چالاكییە ناوكییەكانی ئێران و بەتایبەت تاقیكاریی ئەتۆمیی ئەو وڵاتە لە ساڵی 2003، یەكێك لە پرسە جێگەی ناكۆكی و مشتومڕەكانی ئێران و كۆمەڵەی 5 + 1 بووە لە دانوستانەكاندا.

پێشتر بەرپرسە باڵاكانی ئێران و بەتایبەت عەلی خامنەیی رێبەری كۆماری ئیسلامیی ئێران بە توندی لەگەڵ پشكنینی ناوەندە ئەتۆمی و سەربازییەكانی ئێران دژایەتییان كردبوو.

هەتا ئێستە دیار نییە لە ئەگەری راست بوونی ئەم هەواڵەدا ئێران لە بەرانبەردا چ ئیتیاز و پوانێكی لە هەمبەر بەجێ‌ هێنانی ئەو بەڵێنیانەدا وەرگرتووە.

بەپێی هەواڵی تۆڕی میمدیا بی بی سی بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە 14 ـ 7 ـ 2015 كاتژمێر 1:30 بە كاتی ڤیەنا و (1:30ی پاشنیوەڕۆ بە كاتی تاران) و هەندێ‌ سەرچاوەی دیكەش پێیان وایە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بە كاتی ڤیەنا وەزیرانی دەرەوەی ئێران و كۆمەڵەی پێنج كۆ لەبارەی ئەنجامی كۆتایی دانوستانەكان كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی دەگرن.

پاش زیاتر لە 12 ساڵ لە دانوستان و مشتومڕی نێوان ئێران و رۆژئاوا لەبارەی چالاكییە ئەتۆمییەكانی ئێران و سەرەنجام لە خولی نۆیەمدا و پاش 18 رۆژی بەردەوام رۆژی دووشەممە 13 ـ 7 ـ 2015 لە شاری ڤیەنا پایتەختی نەمسا ئێران و كۆمەڵەی پێنج كۆ یەك بە سەرۆكایەتیی محەمەدجەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران و جۆن كێری وەیزری دەرەوەی ئەمەریكا گەیشتنە رێككەوتنی كۆتایی.

لەو رێككەوتنەدا ئێران خوازیاری هەڵوەشانەوەی گەمارۆوە نێودەوڵەتییەكانە و لابەنی بەرانبەریش (كۆمەڵەی 5 +1)یش خوازیارن كۆماری ئیسلامی ئاشتیخوازانە بوونی چالاكییە ناوكییەكانی بسەلمێنی و ئیزن بدات پشكێنەرانی ئەتۆمی ناوەندە سەربازی و ئەتۆمییەكانی بپشكنن.
لە بەرانبەردا ئاژانسەکانی هەواڵی ئێران لەزاری گوتەبێژی وەزیری ناوخۆی ئێرانەوە بڵاویان کردووەتەوە کە بە هێزەکانی ناوخۆیان راگەیاندووە کە ئامادەکاری بۆ جەژنی ناوکی ساز بکەن.

هاوکات رۆژنامەکانی ئێرانیش ئەمڕۆیان وەک “بەیانیی رێککەون” ناودێر کردووە.








































باسنيوز
Top