خراپی ژینگە کاریگەری لەسەر سەقامگیری سیاسی و کۆمەڵایەتی دەبێت

خراپی ژینگە کاریگەری لەسەر سەقامگیری سیاسی و کۆمەڵایەتی دەبێت
بان کی مۆن، سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، کە سەڕەرای هۆکاری خراپی حوکمڕانی و نایەکسانی کۆمەڵایەتی، خراپی رەوشی ژینگە دەرئەنجامی راستەوخۆی لەسەر سەقامگیری سیاسی و کۆمەڵایەتی دەبێت.

ئێستا گۆرانی کەش و هەوا هەرەشەیە لەسەر هەندێ شوێن، هەفتەی رابردوو بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لە پاکستان زیاتر لە ١٠٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا.. بان کی مۆن سکرتێکی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە وەڵامی پرسیارێکی رووداو دەڵێت گۆڕانی ئاو و هەوا دەبێتە هۆی زیادبوونی ناسەقامگیری و شەڕ.

بانکی مۆن گوتی "من هاورام لەگەڵت. کاتێک تەماشای هۆکارە بنەڕەتییەکانی شەڕ دەکەین، دەبینین سەڕەرای هۆکاری خراپی حوکمڕانی و نایەکسانی کۆمەڵایەتی، خراپی رەوشی ژینگە دەرئەنجامی راستەوخۆی لەسەر سەقامگیری سیاسی و کۆمەڵایەتی دەبێت. ئەمەش لەبەرئەوەی خراپبوونی ژینگە کار دەکاتە سەر رێژەی هەلی کار و باری ئابووری".

رۆژی دووشەممە، ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠١٥ لە کۆبوونەوەی نەتەوەیەکگرتووەکاندا، کە نوێنەرانی زیاتر لە ١٩٠ وڵاتی جیهان و سەرکردەی گەورەترین کۆمپانیاکانی جیهان تێیدا ئامادە بوون، بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی زەوی بە هۆی دووکەڵی کارگە و ئۆتۆمبێلەکان وەک هەڕەشەیەکی گەورە باسکرا.

























رووداو
Top