كامێرۆن: داعش پلانى هێرشكردنه سه‌ر به‌ریتانیاى هه‌یه
كامیرۆن گوتیشى: ئه‌م رێكخراوه هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیان بۆ سه‌ر رۆژئاوا دروستكردووه و له عێراق و سووریا پلانى داناوه، كه‌وا له رێگه‌ى چه‌كداره تیرۆرستیه‌كانیه‌وه هێرش بكاته سه‌ر بریتانیا .
ده‌یڤید كامیرۆن ئه‌وه‌شى خسته روو، تا رێكخراوى تیرۆرستى داعش له عێراق و سووریا بمێنێت، ئه‌وه به‌ریتانیا و وڵاتانى دیكه‌ش له ژێر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسى ئه‌و رێكخراوه تیرۆرستییه‌دا ده‌بن .
سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا هه‌روها گوتى: پێویسته بڵێین كه‌وا ته‌نها شه‌ڕى تیرۆر ناكه‌ین، به‌ڵكو شه‌ڕى توندڕه‌ویش ده‌كه‌ین، چونكه زۆرێك له تووندڕه‌وان هه‌ن كه ناچنه ژێر ركێفى تیرۆره‌وه، به‌ڵام هانى تیرۆر ده‌ده‌ن كه‌وا هێرشى تیرۆرستى ئه‌نجامبده‌ن، بۆیه ده‌بێت به هه‌مووانه‌وه شه‌ڕى تیرۆر و توندڕه‌وى بكه‌ین تا ئه‌و كاته‌ى له‌ناو ده‌برێن .