حوسیه‌كان بۆ دووه‌م جار پاڵاوتگه‌ی نه‌وت و به‌نده‌ری عه‌ده‌نیان بۆردومانكرد
حكومه‌تی یه‌مه‌ن بۆردومانكردنی پالاوتگه‌ی نه‌وت و به‌نده‌ری عه‌ده‌ن له‌لایه‌ن میلیشیاكانی حوسی و هێزه‌كانی ساڵح به تاوانێكی گه‌وره له قه‌له‌مدا و روونیكرده‌وه كه ئه‌م كاره دووره له هه‌موو به‌هایه‌كی مرۆڤایه‌تی و یاسایی و ئه‌م كاره‌یان ته‌نها ئامانجی رێگه گرتنه له گه‌یشتنی یارمه‌تی مرۆیی بۆ خه‌ڵكی سڤیل له شاره‌كان .
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له شاری رهداعی پارێزگای به‌یزا له بۆسه‌یه‌كدا 13 چه‌كداری حوسی كوژران، له‌لایه‌كی دیكه هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی چه‌ندین مۆڵگه‌ی حوسیه‌كانی له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی پارێزگاكانی سه‌عده‌و حجه بۆردومانكرد كه ژماره‌یه‌ك كوژراو‌و برینداری لێكهوتهوه .