بۆ پاراستنی سنووره‌كانی توركیا ئاماده‌یه‌ بۆ وه‌رگرتنی هه‌ر رێو شوێنێك

بۆ پاراستنی سنووره‌كانی توركیا ئاماده‌یه‌ بۆ وه‌رگرتنی هه‌ر رێو شوێنێك
توركیا رایگه‌یاند به‌وه‌ی ئاماده‌یه‌ هه‌موو رێو شوێنێكی به‌ په‌له‌ وه‌ربگرێت بۆ كۆنترۆڵكردنی سنووری هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ سوریا ، ئه‌مه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و راپۆرتانه‌ی كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌منی چاوه‌روانكراو له‌ ئارادایه‌ له‌ نێوان گه‌وره‌ به‌رپرسانی تورك بۆ تاوتۆی كردنی ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی سه‌ربازی له‌ناو خاكی سوریا .

به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی توركیا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام بدات بۆ تاوتۆی كردنی چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازی له‌ باكوری سوریا ئه‌ویش بۆ دامه‌زراندنی ناوچه‌یه‌كی دابراو له‌ ناوچه‌كه‌ .

رۆژنامه‌ی حورییه‌تی توركی بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ دوازده‌ هه‌زار سه‌ربازی تورك ئاماده‌ كراون بۆ چوونه‌ ناو سوریا بۆ دامه‌زراندنی ناوچه‌یه‌كی پارێزراو بۆ پاراستنی سنووری توركیا له‌ هه‌ره‌شه‌ی كه‌سانی توندره‌و . ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلو سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا له‌لای خۆیه‌وه‌ رایگه‌یاند كه‌ وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه‌ له‌ وه‌رگرتنی هه‌ر رێو شوێنێك له‌ پێناو پاراستنی سنووره‌كانی .
Top