داعش تۆمارێكی ده‌نگی له سه‌ر ته‌قینه‌وه‌كه‌ی مزگه‌وتی ئیمام سادق له كوێت بڵاوكرده‌وه
دوای ئه‌م رووداوه ريكخراوی تیرۆریستی به ناو ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ی خسته ئه‌ستۆی خۆی كه تیایدا 36 كوژراو‌و 227 برینداری لێكه‌وته‌وه .
رێكخراوی تیرۆریستی داعش هه‌ر له سه‌ر ئه‌م رووداوه تۆمارێكی ده‌نگی بڵاوكرده‌وه ستایشی رۆڵی ئه‌و كه‌سه خۆكوژه‌ی كرد كه خۆی له‌ناو مزگه‌وته‌كه‌ی كوێت ته‌قانده‌وه و ره‌خنه‌شی ئاراسته‌ی گوته‌بێژی شیعه كرد كه به‌ڵێنیدابوو تۆڵه‌ی ئه‌م كرده‌وه‌یه بكاته‌وه .
پێشتر ده‌سه‌لاتدارانی كوێت رایگه‌یاندبوو كه كه‌سه خۆكوژه‌كه به ره‌گه‌ز سعودییه و ناوی فه‌هد سلێمان عه‌بدولموحسینه .