كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رانی رژێمی سوریا و عه‌ره‌بستانی سعودی به‌دوور نازانرێت
یۆری ئۆشاكۆف، یاریده‌ره‌ی سه‌رۆكی روسیا به ئاژانسی هه‌واڵی (تاس)ی راگه‌یاند: به له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی ئێستا و به‌لاوه نانی كۆنه قینی نێوانیان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كان و یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆرستیی، دوورنییه سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی سوریا و عه‌ره‌بستانی سعودی به‌منزیكانه كۆببنه‌وه.
به‌وته‌ی ئه‌و یاریده‌ده‌ره‌ی سه‌رۆكی روسیا، دوای بنبڕكردنی رێكخراوی تیرۆرستیی داعش و زۆربه‌ی هێزه توندڕه‌وه‌كان و كۆنتڕٍۆڵكردنه‌وه‌ی خاكی سوریا له‌لایه‌ن حكومه‌تی دیمه‌شقه‌وه، مۆسكۆ هاوكاریی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی سوریا ده‌كات بۆ سازكردنی هه‌ڵبژاردنێكی په‌رله‌مانی و پێكهێنانی حكومه‌تێكی متمانه‌پێكراوی نیشتمانی كه له‌ژێر سه‌رپه‌رشتیی چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تیدا بێت.
ئۆشاكۆف راشیگه‌یاند كه ته‌نها وه‌شاندنی گورزی ئاسمانی، كێشه‌ی رێكخراوی تیرۆرستیی داعش چاره‌سه‌ر ناكات و پێویسته كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی پشتیوانی له دانوستانی نێوان دیمه‌شق و وڵاتانی دیكه بكه‌ن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گروپه ئیسلامییه توندڕه‌وه‌كان.
خه‌ندان