کۆبوونەوەکانی وڵاتانی پێنج کۆ یەک و ئێران مانگێک درێژ کرایەوە

کۆبوونەوەکانی وڵاتانی پێنج کۆ یەک و ئێران مانگێک درێژ کرایەوە
ئێوارەیی رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 28 _ 6 _ 2015 دانوستانە ناوکییەکانی ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک بۆ ماوەی یەک مانگی دیکە درێژ کرایەوە.

لە حاڵێکدا بڕیار بوو دوایین وادەی دانیشتنە ناوکییەکانی ئێران هەتا کۆتایی ئەم مانگە بخایەنێت، بەڵام دانوستانە ناوکییەکان لەسەر رەزامەندیی هەموو لایەنەکان بۆ ماوەی یەک مانگی دیکە درێژ کراوەتەوە.

لەو بارەوە هەواڵدەریی رۆیتەرز بڵاوی کردووەتەوە، دانیشتنەکان هەتا ئێستە هیچ ئەنجامێکی روون و ئاشکرایان نەبووە و لایەنەکان نەیانتوانیوە لەسەر خاڵە سەرەکییەکان رێک بکەون.

ئەمە لە حاڵێک دایە کە لۆران فابیوس وەزیری کاروباری دەرەوەی فەرەنسا لە دانێشتنەکاندا باسی سێ مەرجی بۆ درێژەپیدان بە دانوستان و گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی خستبووە بەردەم دانوستانکاران.

“لۆران فابیۆس” وەزیری دەرەوەی فەرەنسا یەکەم مەرجی ئەوە بووە کە بەرنامەی توێژینەوەیی و پەرەپێدان بە وزەی ناوکیی ئێران بە تەواوەتی رابگیرێت.

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا دوو مەرجی دیکەشی بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ ئێران داناوە کە یەکەم ئەوەیە رێگە بدرێت لێکۆڵەر و پشکێنەران سەردانی بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران بکەن و دووەمیش ئەوە بوو کە ئەگەر ئێران پابەندی دانیشتنەکان نەبێت گەمارۆکانی سەری توندتر بکرێنەوە.
















باسنيوز
Top