ئیسرائیل دەستی بەسەر کەشتییەکی کەشتیگەلی سەربەستی 3دا گرت
رامی عەبدۆ، گوتەبێژی هەڵمەتی شکاندنی گەمارۆ لەسەر کەرتی غەززەی فەلەستین رایگەیاندووە، کە پێش دەستبەسەرکردنی کەشتییە سوییدییەکەی کەشتیگەلی سەربەستی 3، کە ناوی ماریان بوو، تەشویش خرایە سەر پەیوەندییەکانی کەشتییەکە.
سوپای ئیسرائیلیش رایگەیاندووە، کە کەشتییەکەیان بەرەو بەندەری ئەسدوود راپێچکردووە.
بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، لەو کاتەی کەشتییەکە لە کەناراوەکانی کەرتی غەززە نزیکبووەوە، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان چاودـێری کەشتییەکەیان دەکرد.
کەشتیگەلی سەربەستی 3، لە چوار کەشـتی پێکهاتووە و بە نیازی شکاندنی گەمارۆی سەر کەرتی غەززەیە، کە لەلایەن ئیسرائیلەوە بەهۆی هێرشەکانی بزووتنەوەی حەماسەوە، خراوەتە سەر کەرتەکە.
باسنيوز