خوانێكی بەربانگی ئەردۆغان 2.5 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی تێچووە
ئەم خوانە نزیكەی یەك كاتژمێری خایاند و دوور لە چاوی كامێراكان و خامەی ڕەخنەگران، ئەوەی جێی سەرنجە تەنها سێ وێنە لە خوانەكە گیراوە.
ئەردۆگان لەم میوانداریەیدا گوتی: " بە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەڵێم ئێمە بەهەر نرخێک بێت پێش بە دامەزراندنی دەوڵەتێکی نوێی کوردی لە سنوورەکانی باشووری خۆمان دەگرین."
بە گوتەی ئۆرۆغان، کوردەکان خەریکی گۆڕینی پێههاتەی نەتەوەی ناوچەکەن. لە باکووری سوریا جگە لە کوردەکان نەتەوەکانی دیکەش نیشتەجێن.
هەر لەم خوانەدا، ئەردۆغان هاوکاریی تورکیای بۆ داعش بە درۆ خستەوە و گوتی: " ئەمە درۆیەکی گەوەریە کە دەڵێن تورکیا پەیوەندیی لەگەڵ رێکخراوێکی تیرۆستی هەیە".