هاوپه‌یمانان 21 هێرشى دیكه‌یان كرده سه‌ر داعش له عێراق و سووریا
سوپاى ئه‌مه‌ریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، فڕۆكه‌كانیان له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌كانى هاوپه‌یمانان، 14 هێرشى ئاسمانیان بۆ سه‌ر ئامانجه‌كانى تیرۆرستانى داعش له سووریا ئه‌نجامدا و هه‌روه‌ها، حه‌وت هێرشێكى دیكه‌شیان دژى تیرۆرستانى داعش له‌عێراق ئه‌نجامداوه.
به‌پێى به‌یاننامه‌كه، له 14 هێرشه‌كه‌ى سووریا، فڕۆكه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان، تیرۆرستانى داعشیان له نزیك شارى كۆبانێ و شارى رقه و گرێ سپى و حه‌سه‌كه بۆردومانكران، كه به هۆیانه‌وه له رووى گیانى و مادى زیان به تیرۆرستانى داعش گه‌یانراوه.
له حه‌وت هێرشه ئاسمانیه‌كانى سه‌ر ناوچه‌كانى عێراقیش، ئه‌و فڕۆكانه به چڕى شوێنه‌كانى تیرۆرستانى داعش له نزیك شارى به‌غدا و حه‌ویجه و بێجى و حه‌بانیه و ته‌له‌عفه‌ر بۆردومانكرا و له ئاكامیشدا، ژماره‌یه‌ك له‌و تیرۆرسانه‌ى داعش كوژران و ژماره‌یه‌كى دیكه‌ش برینداربوونه و هه‌روه‌ها زیانى مادیش به تیرۆرسته‌كانى دیكه گه‌یشتووه.