12 ئه‌ندامی داعش له توركیا ده‌ستگیركران
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی توركیا له سایتی ره‌سمی خۆی روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌ژێر ناوی "رووداوه‌كانی ناوخۆ" بڵاویكردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه شارۆچكه‌كانی شه‌مدینلی و چوكورجای سه‌ر به هه‌كاری و شارۆچكه‌كانی گه‌نج و كارلیئۆڤای سه‌ر به بینگۆڵ چوار ئه‌ندامی بێچه‌كی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كه خۆی راده‌ست كردووه.
هاوكات له شارۆچكه‌ی ئه‌لبه‌یلی كیلیس 12 ئه‌ندامی رێكخراوی تیرۆریستی داعش ده‌ستگیر كراون كه پێنجیان منداڵن.