فەرەنسا: ئەگەر ئێران پابەندی دانیشتنەکان نەبێت گەمارۆکانی سەری توندتر بکرێنەوە
“لۆران فابیۆس” وەزیری دەرەوەی فەرەنسا یەکەم مەرجی ئەوە بووە کە بەرنامەی توێژینەوەیی و پەرەپێدان بە وزەی ناوکیی ئێران بە تەواوەتی رابگیرێت.
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا دوو مەرجی دیکەشی بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ ئێران داناوە کە یەکەم ئەوەیە رێگە بدرێت لێکۆڵەر و پشکێنەران سەردانی بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران بکەن و دووەمیش ئەوە بوو کە ئەگەر ئێران پابەندی دانیشتنەکان نەبێت گەمارۆکانی سەری توندتر بکرێنەوە.
کۆتایی مانگی ژوئەن دوایین دەرفەتی بەردەم رێککەوتنی ناوکیی ئێران لەگەڵ وڵاتانی پێنج کۆ یەکە و لەو بارەوە کاربەدەستێکی ڕۆژئاوایی گوتوویەتی: کێشەکان هەر وەکوو خۆیان مانەتەوە.
کاربەدەستەکە باسی لەوەش کردووە کە چەندین کێشەی وەکوو سەردانی پشکێنەران بۆ ئێران، روونکردنەوە لەسەر بەرنامەی ناوکیی، چوارچێوەی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران و چەندین خاڵی کێشە لەسەری دیکە بە چارەسەر نەکراوی ماوەتەوە.
وڵاتانی ڕۆژئاوا لەسەر چەندین خاڵی دیکەی وەکوو، رێژەی سانتریفوویژەکانی ئێران، شێوەی پیتاندنی یورانیۆم، داخستنی بنکە ناوکییەکان، لەگەڵ ئێران کێشەیان هەیە و ئەگەری ئەوەش هەیە هەر بە چارەسەر نەکراوی بمێنێتەوە.
باسنیوز