یه‌ڤگینى بریماكۆڤ سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووى ڕووسیا كۆچى دوایى كرد

یه‌ڤگینى بریماكۆڤ سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووى ڕووسیا كۆچى دوایى كرد
یه‌ڤگینی بریماكۆف سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی ڕووسیا له‌ ته‌مه‌نی هه‌شتاو شه‌ش ساڵیدا كۆچی دوایی كرد و له‌م ڕووه‌شه‌وه‌ فلادیمێر پۆتین سه‌رۆك كۆماری ڕووسیا پرسه‌و ماته‌مینی خۆی به‌خانه‌واده‌كه‌ی ڕاگه‌یاند.

هه‌ر له‌و باره‌وه‌ دیمیتری بیسكۆف گوته‌بێژی سه‌رۆك كۆماری ڕووسیا ڕایگه‌یاند بریماكۆف یه‌كێك بوو له‌پیاوانی به‌رپرسیارێتی و سیاسه‌تمه‌دارێك بوو كه‌ به‌رهه‌مێكى زۆرى له‌ دواى خۆیدا جێهێشت. بریماكۆف له‌ساڵی هه‌زارو نۆسه‌د و بیست نۆ له‌ كیێڤى پایته‌ختی ئۆكڕاینا له‌دایك بووه‌ و له‌ ڕۆژنامه‌گه‌ری و په‌یمانگاى زانستییه‌كاندا كاری كردووه‌ .

له‌ ساڵانی هه‌زار نۆسه‌د و نه‌وه‌دو شه‌ش بۆ هه‌زار و نۆسه‌د و نه‌وه‌دو هه‌شت، پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیای وه‌رگرتووه‌ و هه‌روه‌ها له‌ هه‌زار و نۆسه‌د و نه‌وه‌دو هه‌شت بۆ هه‌زارو نۆسه‌د و نه‌وه‌دو نۆ بووه‌ به‌ سه‌رۆك وه‌زیرانى ڕووسیا.
Top