چه‌ند كه‌سێك به‌ گومانى په‌یوه‌ندییان به‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ى دوێنێى كوه‌یت ده‌ستگبر كران

چه‌ند كه‌سێك به‌ گومانى په‌یوه‌ندییان به‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ى دوێنێى كوه‌یت ده‌ستگبر كران

هێزه‌كانى ئه‌منى كوه‌یت چه‌ند كه‌سێكیان به‌ گومانى په‌یوه‌ندییان به‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ى دوێنێى مزگه‌وتێكى شیعه‌كان له‌و وڵاته‌ ده‌ستگیر كرد.

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى كوه‌یت ئاشكرایكرد، هێزه‌كانیان هه‌ندێ كه‌سیان ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ گومان ده‌كرێت ده‌ستیان له‌ ته‌قینه‌وه‌ خۆكوژیه‌كه‌ى دوێنێ كه‌ له‌ ناو مزگه‌وتێكى شیعه‌ روویدا هه‌بووبێت. هاوكات به‌پێی راگه‌یاندنێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی كوه‌یت ژماره‌ى قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌ خۆكوژییه‌كه‌ گه‌یشته‌ 28 كوژراو و دووسه‌د و 27 بریندار .

دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ش شێخ سه‌باح ئه‌حمه‌د سوباح میری كوه‌یت سه‌ردانی مزگه‌وته‌كه‌ی كرد ، هاوكات میری كوێت فه‌رمانیدا به‌ ئاماده‌كردنی فرۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ گواستنه‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی مزگه‌وتی ئیمام سادق كوژران ، ئه‌وانه‌ی خانه‌واده‌كانیان ئاره‌زوویان هه‌یه‌ له‌ شاری نه‌جه‌ف له‌ عێراق بیاننێژن و هه‌موو رێو شوێنێكیشی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ گرتۆته‌ به‌ر .

رێكخراوی تیرۆریستی داعش به‌رپرسیاریه‌تی خۆی له‌ ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ راگه‌یاند و له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا له‌ تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان راگه‌یاند كه‌ جێبه‌جێكاری ئه‌م هێرشه‌ ناوی ئه‌بو سلێمان مه‌وه‌حه‌ده‌ . هاوكات ئه‌و رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌ داواشی له‌ لایه‌نگرانی كردووه‌ كه‌ هێرشه‌كانیان له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا چڕتر بكه‌نه‌وه‌.
Top