حكوومه‌تى تونس بڕیارى دا 80 مزگه‌وت دابخات
سه‌رۆك وه‌زیرانی تونس روونیكرده‌وه كه زۆربه‌ی قوربانیانی ئه‌م هێرشه له ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری بوون و زۆربه‌یان هاوولاتی بریتانیین .
به‌ریتانیاش له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ده فرۆكه‌ی ره‌وانه‌ی تونس كرد بۆ گێرانه‌وه‌ی نزیكه‌ی دووهه‌زارو پێنجسه‌د گه‌شتیاری به‌ریتانی له تونس . هاوكات باجی قائید سبسی سه‌رۆكی تونس به‌لێنیدا كه رێوشوێنی توند بگرێته به‌ر دوای ئه‌م هێرشه‌ی كه كرایه سه‌ر شاری سوسه‌ی تونسی .
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه رێكخراوی تیرۆریستی داعش، به‌رپرسیاریه‌تی خۆی له ئه‌نجامدانی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه راگه‌یاند.