له تونس.. چەکدارێکی داعش 38 گەشتیاری بیانی دەکوژێت
گەنجێکی چەکدار، کە سەرچاوەکان باس لەوەدەکەن خوێندکاری زانکۆ بووە، بە کلاشینکۆف لە کەناراواکانی ویلایەتی سووسی تونسی تەقەی لە گەشتیاران کرد و 38 گەشتیاری کوشت و 39ـی دیکەشی بریندارکرد، کە زۆربەیان بەریتانی، بەلجیکی، نەرویجی و ئەڵمانبوون.
حەبیب سەیید، سەرۆک وەزیرانی تونس، دوای تەقینەوەکە رایگەیاند، کە حکوومەتەکەی بە نیازە 80 مزگەوت دابخات، چونکە ”ملکەچی حکوومەت نین و هانی تووندوتیژی دەدەن“.
ویلایەتی سووس دەکەوێتە دووری 160 کیلۆمەتر لە تونسی پایتەخت و ناوچەیەکی گەشتوگوزاریی بەناوبانگی وڵاتەکەیە.
ئەم هێرشە، کە رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) لە ئەستۆی گرت، دوای هێرشی رێکخراوەکە دێت بۆ سەر کارگەیەکی گاز لە فەرەنسا و ئەنجامدانی تەقینەوەیەک لە حوسەینییەیەکی کوەیتی.
باس