حوسییه‌كان جه‌نگه‌كه‌یان گواسته‌وه ناو قوڵایی خاكی سعودیه
ڕۆژنامه‌كه باس له‌پێداگری حوسییه‌كان ده‌كات له‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشه‌كانی سعودیه به موشه‌كی سكۆد. له‌و ڕێگه‌یه‌شه‌وه حوسییه‌كان توانیویانه هێزی خۆیان پیشان بده‌ن.
ڕۆژنامه‌كه بایه‌خی ئه‌و هێرشه ئاسمانیانه كه‌م ده‌كاته‌وه كه سعودییه‌و هاوپه‌یمانه‌كانی بۆ سه‌ر حوسییه‌كان و لایه‌نگرانی ساڵح ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، چونكه تاكو ئێستا زۆرینه‌ی پێگه‌كانی باكور و باشور و ناوه‌ڕاستی وڵات به‌ده‌ستی حوسییهكانهوهن، ئه‌گه‌رچی هێرشی توندوتیژی ئاسمانی سعودیه‌و هاوپه‌یمانه‌كانی به‌رده‌وامن.
ڕۆژنامه‌كه ده‌نوسێت: ” ئامانجی حوسییه‌كان له ته‌قاندنی موشه‌كی سكۆد به‌ره‌و سعودیه، ڕاكێشانی په‌لی سعودیه‌یه بۆ جه‌نگێكی وشكانی كه زۆر گران له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته ده‌كه‌وێت. وه‌ك ئه‌و پێكدادانه سنورییانه‌ی كه له 2009دا ڕوویاندا و له‌ئه‌نجامدا 100 سه‌ربازی سعودی كوژران”.
باسنيوز