سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوتری روسیا كۆچی دوایی كرد
به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی بریماكۆڤه‌وه، ڤلادمیر پوتن سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته پرسه‌ی خۆی راگه‌یاند، دیمیتری بیسكۆڤ وته‌بێژی رۆژنامه‌وانیی كۆشكی كرملن رایگه‌یاند، بریماكۆف پیاوی به‌رپرسیارێتی بوو، زانا‌و سیاسه‌تمه‌دارێك بوو كه میراتێكی گه‌وره‌ی بۆ وڵات جێهێشتووه.
بریماكۆڤ له‌ساڵی 1929 له‌شاری كیێڤی پایته‌ختی ئۆكرانیا له‌دایكبووه، له‌ساڵی 1953 په‌یمانگای رۆژهه‌ڵاتناسی مۆسكۆی ته‌واوكردووه‌و دواتر له‌بواری رۆژنامه‌وانی و په‌یمانگای زانستیدا كاریكردووه.
له كۆتاییه‌كانی ساڵانی 1980 چه‌ندین پۆستی جیاوازیی حكومی گرتووه‌ته ده‌ست، له‌نێوان ساڵانی 1991 تا 1996 به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌سته‌ی هه‌واڵگریی وڵاته‌كه‌ی بووه.
له‌ساڵی 1996 تا 1998 پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی گرتووه‌ته ده‌ست و له‌هه‌ردوو ساڵی 1998 و 1999 له‌سه‌رده‌می سه‌رۆك بۆریس یه‌ڵتسیندا، سه‌رۆك وه‌زیرانی گه‌وره‌ترین وڵاتی جیهان بووه له‌ڕوی روبه‌ره‌وه.
خه‌ندان