جۆن كێرى: واشنتۆن سیخوڕى له‌سه‌ر فرانسوا ئۆلاند و هیچ به‌رپرسێكى دیكه‌ى فه‌ره‌نسا نه‌كردووه‌

جۆن كێرى: واشنتۆن سیخوڕى له‌سه‌ر فرانسوا ئۆلاند و هیچ به‌رپرسێكى دیكه‌ى فه‌ره‌نسا نه‌كردووه‌
جۆن كێرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك وڵاته‌كه‌ى سیخوورى نه‌ به‌سه‌ر فرانسۆا هۆلاند سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا و نە هیچ به‌رپرسێكى ئه‌و وڵاته‌ نه‌كردووه‌.

له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا جۆن كێرى گوتى: ئێمه‌ هیچ كاتێك سه‌رۆك ئۆلاندمان نه‌كردووه‌ته‌ ئامانج و هیچ دۆستێكى خۆمان ناكه‌ین به‌ ئامانج و به‌ هیچ شێوه‌یه‌كیش واشنتۆن چالاكى سیخووریى له‌ رێگه‌ى چاودێرى هه‌واڵگرى و په‌یوه‌ندیه‌وه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ ئه‌نجام نه‌داوه‌ ئه‌گه‌ر ئامانجێكى دیارى كراوه‌ نه‌بووبێت.

پێشتر رۆژنامه‌ی لیبه‌ره‌یشنی فه‌ڕه‌نسی ئه‌وه‌ی بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ ده‌زگاى ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مه‌ریكا له‌ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ شاری پاریس، سیخوڕی به‌سه‌ر سه‌رۆك كۆماره‌كانی فه‌ڕه‌نسا كردووه‌.
Top