بان كی‌ مۆن داوای‌ هه‌نگاوی‌ به‌په‌له‌ ده‌كات

بان كی‌ مۆن داوای‌ هه‌نگاوی‌ به‌په‌له‌ ده‌كات
سكرتێری‌ گشتی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان داوا له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایشی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ ده‌كات هه‌نگاوی‌ به‌په‌له‌ له‌ باره‌ی‌ خراپی‌ ره‌وشی‌ مافی‌ مرۆڤ له‌ وڵاتی‌ سوریا بنێت.

سكرتێری‌ گشتی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ راپۆرتی‌ مانگانه‌ی‌ خۆیدا، داوا ده‌كات ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایشی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ هه‌نگاوی‌ به‌په‌له‌ بنێت له‌باره‌ی‌ ره‌وشی‌ هاوڵاتیانی‌ سوریاوه‌، چونكه‌ دواكه‌وتنی‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌كانی‌ ئه‌و وڵاته‌، وا ده‌كات هاوڵاتیانی‌ سوریا، به‌شێوه‌یه‌كی‌ رۆژانه‌ رووبه‌ڕووی‌ ئه‌شكه‌نجه‌ و ناخۆشی ببنه‌وه‌ و داهاتووی‌ ئه‌و وڵاته‌ش به‌ره‌و دابه‌ش بوون ده‌چێت.

بان كی‌ مۆن باسی له‌وه‌شكردووه‌، به‌هۆی‌ شه‌ڕ و پێكدادنه‌كانه‌وه‌، نزیكه‌ی‌ "12.2" ملیۆن هاوڵاتی‌ له‌ وڵاتی‌ سوریا، پێویستیان به‌ هاوكاری‌ به‌ په‌له‌ هه‌یه‌، كه‌ "پێنچ" ملیۆنیان منداڵن.

تاوه‌كو ئێستا ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی‌ به‌هۆی‌ به‌ كارهێنانی‌ مافی "ڤیتۆ"وه‌ له‌لایه‌ن وڵاتی‌ روسیاوه‌، نه‌توانراوه‌ دۆسیه‌ی‌ پێشیلكردنی‌ مافی‌ مرۆڤ و به‌رده‌وامی‌ شه‌ڕ و كوشتارگه‌كان كه‌ ماوه‌ی‌ "چوار" ساڵه‌ له‌ وڵاتی‌ سوریا به‌رده‌وامه‌ ره‌وانه‌ی‌ دادگای‌ تاوانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ بكات.

































خه‌ندان
Top