بەرەی نوسڕە داوای 30 ملیۆن دۆلار و 5 ژن لە لوبنان دەکات

بەرەی نوسڕە داوای 30 ملیۆن دۆلار و 5 ژن لە لوبنان دەکات
سەرچاوەکانی هەواڵ لە لوبنان باس لەوەدەکەن، کە ئەم وڵاتە بە نیازە بڕی 30 ملیۆن دۆلار بدات و 5 ژنی زیندانیکراوی بەرەی نوسڕەش ئازادبکات.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی شەڕقولئەوسەت، چەند وڵاتێکی عەرەبی و ناوچەکە هەوڵی نێوەندگیری لەنێوان حکوومەتی لوبنان و بەرەی نوسڕەی تیرۆریست دەدەن، بەمەبەستی ئازادبوونی 16 سەربازی لوبنانی، کە بەرەی نوسڕە دەستگیری کردوون.

بەپێی رێککەوتنە سەرەتاییەکان، لوبنان دەبێ بڕی 30 ملیۆن دۆلار بداتە بەرەی نوسڕە، وێڕای ئازادکردنی 5 ژنی لە لوبنان، کە سەجا دلێمی، ژنە تەڵاقدراوەکەی ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی داعش یەکێکە لەوان، کە لەزیندانەکانی لوبنان، لەبەرامبەردا برەی نوسڕە 16 سەربازی لوبنان ئازاد دەکات.

چەکدارانی بەرەی نوسڕە لە مانگی ئابی 2014، هێرشیان کردە سەر ناوچەی عرسال لە لوبنان و دوای شەڕێکی سەخت لەگەڵ سوپای لوبنان، بە بارمتەکردنی 20 سەربازی لوبنانەوە، پاشەکشەیان کرد.

























باسنيوز
Top