سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا: دوژمنی مه‌ترسیداری ده‌ره‌كی و ناوخۆیی كه‌نه‌دا جیهادییه‌كانن
سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا ستێڤه‌ن جۆزه‌ف هارپه‌ر به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی قوربانیانی تیرۆره‌وه په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و له‌و په‌یامه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه كه‌نه‌دا بۆ جاری یه‌كه‌م ساڵی 1985 به هێرشی ئه‌یر ئیندیا رووبه‌ڕووی تیرۆر بووه‌ته‌وه.
هارپه‌ر گوتوویه‌تی: ئه‌و هێرشه كه كرابوویه سه‌ر فڕۆكه‌ی ئه‌یر ئیندیا و بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی 329 كه‌س و له‌م رۆژه سه‌خته‌دا هاوخه‌می و هاوسۆزی خۆم بۆ كه‌سوكاری قوربانییان ده‌رده‌بڕم.
شتێكی شاراوه نییه كه له قۆناغێكی زۆر مه‌ترسیدار و پڕكێشه‌دا ده‌ژین، ئه‌و نرخه پیرۆزانه‌ی جیهان كه بوونه هۆی پێكه‌وه ژیانی ئێمه رووبه‌ڕووی هێرشی زۆر مه‌ترسیداری تیرۆریستان بوونه‌وه.
ئه‌م نرخانه بریتین له ئازادی، دیموكراسی، لێبوورده‌یی و شه‌فافییه‌ت له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی دوژمنی هه‌ره مه‌ترسیداری كه‌نه‌دا.
جیهاد و جیهادییه‌كانن و ناتوانین چاوپۆشی له‌مه بكه‌ین، بۆیه كه‌نه‌دا له دژی تیرۆریستانی داعش بوو ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی جیهانی و یاسای نوێمان ئاماده كرد و ده‌سه‌ڵاتی نوێمان دابه هێزه ئه‌منییه‌كان، هه‌مووی ئه‌مانه بۆ شه‌ڕی دژه تیرۆر و پاراستنی ئاسایش و ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ك له تیرۆر و تیرۆریزم خۆش نابین.