به‌هۆى هێرشى بوكۆ حه‌رام بۆ سه‌ر دوو گوند له‌ پارێزگاى بورنو 40 كه‌س كوژران

به‌هۆى هێرشى بوكۆ حه‌رام بۆ سه‌ر دوو گوند له‌ پارێزگاى بورنو 40 كه‌س كوژران
له‌ نێجێریا به‌هۆى هێرشى چه‌كدارانى بوكۆحه‌رام بۆ سه‌ر دوو گوند له‌ پارێزگاى بورنو؛ لایه‌نى كه‌م 40 كه‌س كوژران.

به‌ پێى زانیارییه‌كانى ده‌نگى ئه‌مه‌ریكا؛ هێرشبه‌ران به‌ ئۆتۆمبێل و ماتۆرسیكل چوونه‌ ناو گونده‌كان و خانوه‌كانیان ئاگر تێبه‌رداوه‌ و دانیشتوانى ناو گونده‌كانیان كوشتوه‌ و پێداویستییه‌كانى خوارده‌مه‌نیان له‌گه‌ڵ خۆیان بردوه‌.

هه‌ندێك كه‌سیان به‌ گووله‌ كوشتووه‌ و هه‌ندێكیشیان سه‌ربڕیون؛ كه‌ له‌ ناو كوژراوه‌كاندا ژن و منداڵیشى تێدایه‌.

له‌ لایه‌كى تر ژنێكى خۆكوژ به‌ پشتێنه‌یه‌كى بۆمبڕێژ كراو خۆى له‌ بازارێكى ماسى فرۆشان له‌ نزیك مزگه‌وتێك له‌ پارێزگاى بورنو ته‌قانده‌وه‌؛ كه‌ له‌ ئاكامدا 30 كه‌س كوژران، شایه‌نى باسه‌ تاكو ئێستا هیچ كه‌س و لایه‌نێك به‌رپرسیاره‌تى ئه‌و هێرشانه‌ى له‌ ئه‌ستۆ نه‌گرتوه‌.
Top