فرانسوا هۆڵاند كۆبوونه‌وه به ئه‌نجومه‌نی به‌رگری ده‌كات
نێد پرایس وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: "ئێمه په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌رۆك هۆڵاند ناكه‌ینه ئامانج"، به‌ڵام باسی له‌وه نه‌كرد كه ئاخۆ له رابردوودا وڵاته‌كه‌ی كاری له‌و شێوه‌ی ئه‌نجامداوه یان نا.
پرایس وتیشی، ئه‌وان هیچ جۆره چالاكییه‌كی چاودێریی هه‌واڵگری بیانی ئه‌نجام ناده‌ن. له‌چه‌ند حاڵه‌تێكی تایبه‌تدا نه‌بێت كه په‌یوه‌ندییان به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه هه‌یه.
بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییانه، سه‌رۆك هۆڵاندی ناچاركرد ئه‌نجومه‌نی به‌رگریی وڵاته‌كه‌ی بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بانگهێشت بكات. یه‌كێك له یاریده‌ده‌ره‌كانی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، هۆڵاند بڕیاریداوه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به ئه‌نجومه‌نی به‌رگری بكات و مه‌به‌ست له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ش نرخاندنی سروشتی ئه‌و زانیارییانه‌یه كه كه ئێواره‌ی دوێنێ میدیاكان بڵاویان كرده‌وه.
به‌گوێره‌ی ویكیلیكس، واشنتۆن سیخوڕی به‌سه‌ر هه‌ر یه‌كه له فرانسوا هۆڵاند و نیكۆلای ساركۆزی و جاك شیراكه‌وه كردووه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه رۆژنامه‌ی لیبراسیۆن و ماڵپه‌ڕی میدیاپارت بڵاویان كرده‌وه كه سیخوڕیكردنه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر ئه‌و سێ سه‌رۆكه‌وه، له ساڵی 2006 تا كۆتایی 2012 به‌رده‌وام بووه.
به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كانی ویكیلیس، له‌ئه‌نجامی ئه‌و سیخوڕیكردنانه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه هۆڵاند له ساڵی 2012وه ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر به‌ستنی كۆبوونه‌وه‌ی نهێنی تایبه‌ت به گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به ده‌ره‌نجامه‌كانی ده‌رچوونی یۆنان له ناوچه‌ی یۆرۆ، ئه‌نجامداوه.
خه‌ندان