پنتاگۆن: هەماهەنگی لەگەڵ حەشدی شەعبی ناکەین

پنتاگۆن: هەماهەنگی لەگەڵ حەشدی شەعبی ناکەین
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رەتیکردەوە، کە هەماهەنگییان لەگەڵ چەکدارانی حەشدی شەعبی نییە.

کۆڵۆنێڵ ستیڤن وارن، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) رایگەیاند، کە هیچ هەماهەنگی لە نێوان ئەو 450ـە سەربازە ئەمریکییەی لە بنکەی سەربازیی (تەقەدوم) لەگەڵ ئەو چەند چەکدارەی حەشدی شعبی نییە، کە لەوێن و ئاماژەی بەوەشکرد، کە چەکدارەکان ژمارەیان کەمە.

ستیڤن وارن لە بەشێکی قسەکانی ئاماژەی بەوەکردووە، کە یەکێک لە مەرجەکانی سەربازە ئەمریکییەکان بۆ چوونە نێو ئەو بنکە ئاسمانییە سەربازییە، دەرچوونی چەکدارانی حەشدی شەعبی بوو لەوێ.

دوای داگیرکردنی ئەنبار لەلایەن چەکدارانی داعشەوە، باراک ئۆباما، سەرۆکی ئەمریکا رەزامەندی دا بە بڵاوکردنەوەی 450 سەربازی دیکەی ئەمریکی لە عێراق، بۆ مەشقپێکردنی عێراقییەکان.

بنکەی سەربازیی تەقەدوم، بنکەیەکی سەربازیی سوپای عێراقییە و کەوتووەتە دووری 40 کیلۆمەتر لە شاری روومادی سەنتەری پارێزگای ئەنبار.












باسنیوز
Top