پێنتاگۆن: تێچووى شه‌ڕى داعش گه‌یشتووه‌ته‌ 2 ملیا و 74 ملیۆن دۆلار

پێنتاگۆن: تێچووى شه‌ڕى داعش گه‌یشتووه‌ته‌ 2 ملیا و 74 ملیۆن دۆلار
وه‌زاره‌تى به‌رگریى ئه‌مه‌ریكا پێنتاگۆن ئاشكرای كرد كه‌ تێچووى شه‌ڕى دژى رێكخراوى تیرۆرستى تا ئێستا گه‌یشتووه‌ته‌ دوو ملیار و 74 ملیۆن دۆلار.

تۆڕى هه‌واڵى فۆكس نیوزى ئه‌مه‌ریكى له‌ پێنتاگۆنى گواستووه‌ته‌وه‌ كه‌ تاوه‌كو ئێستا واشنتۆن بڕى دوو ملیار و 74 ملیۆن دۆلارى له‌ شه‌ڕى دژى داعش خه‌رج كردووه‌ كه‌ رۆژانه‌ ده‌گاته‌ نۆ ملیۆن و 100 هه‌زار دۆلار.

وه‌ك تۆڕى فۆكس نیوز ئاماژه‌ى پێكردووه‌، هێزى ئاسمانیى ئه‌مه‌ریكا له‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ پشكى شێرى به‌ركه‌وتووه‌ به‌ رێژه‌ى 67 له‌ سه‌دا و تا ئێستا هێزى ئاسمانى ئه‌مه‌ریكا له‌ شه‌ڕى دژى تیرۆرستانى داعش، یه‌ك ملیار و هه‌شت هه‌زار دۆلارى خه‌رج كردووه‌.
Top