به‌هۆى دوو ته‌قینه‌وه‌ له‌ شارى عه‌ریش له‌ سینا 8 كه‌س بریندار بوون

به‌هۆى دوو ته‌قینه‌وه‌ له‌ شارى عه‌ریش له‌ سینا 8 كه‌س بریندار بوون
له‌ پڕۆسه‌یه‌كى سه‌ربازى هێزه‌كانى سوپاى میسر له‌ باكوورى ئه‌و وڵاته‌ ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى توندڕه‌وى رێكخراوى ئه‌نسار به‌یتولمه‌قدس كوژران.

سه‌رچاویه‌كى سه‌ربازى له‌ سوپاى میسر ئاشكرایكرد، ده‌رنگانى شه‌وى رابردوو، هێزه‌كانیان پڕۆسه‌یه‌كى سه‌ربازیان بۆ سه‌ر گوندى زه‌هیره‌ له‌ باشوورى شارى شێخ زویدى كه‌ ده‌كه‌وێته‌ باكوورى سیناوه‌ ئه‌نجامدان و 12 چه‌كدارى رێكخراوى ئه‌نسارو به‌یتولمه‌قدس كوژران و نۆى دیكه‌ش برینداربوون.

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌، ماوه‌یه‌كه‌ ناوچه‌كانى باكوورى سینا گرژى و ئاڵۆزى به‌خۆیانه‌وه‌ ده‌بینن، به‌ تایبه‌تیش، به‌م دواییانه‌ كه‌ چه‌كدارانى رێكخراوى ئه‌نسار و به‌یتولمه‌قدس له‌و ناوچانه‌ جموجۆڵه‌كانیان دژ به‌ هێزه‌كانى میسر ئه‌نجامده‌ده‌ن.

له‌ لایه‌كى دیكه‌وه‌ له‌ ئاكامى دوو ته‌قینه‌وه‌ له‌ شارى عه‌ریش پایته‌ختى پارێزگاى باكوورى سینا، هه‌شت كه‌س برینداربوون.

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى ناوخۆى میسر رایگه‌یاند، دوو بۆمب كه‌ چه‌كداره‌ توندڕه‌وه‌كان له‌ ناو دوو ماڵدا له‌ شارى عه‌ریش چاندووبیان ته‌قینه‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ سێ پۆلیس و پێنج كه‌سى مه‌ده‌نى بریندار بوون.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، ئه‌و دوو ماڵه‌ى كه‌ دوو ته‌قینه‌وه‌كه‌یان تێدا روودا، شوێنى حه‌وانه‌وه‌ى پۆلیس بوون.
Top