تیمێكی پۆلیسی ئه‌وروپی بۆ چاودێریكردنى په‌یج و ئه‌كاونته‌كانی داعش له‌ تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان پێكده‌هێنرێت

تیمێكی پۆلیسی ئه‌وروپی بۆ چاودێریكردنى په‌یج و ئه‌كاونته‌كانی داعش له‌ تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان پێكده‌هێنرێت
بڕیاره‌ تیمێكی پۆلیسی نوێی ئه‌وروپی پێكبهێنرێت بۆ چاودێریكردن و داخستنی ئه‌و ئه‌كاونت و په‌یجانه‌ى كه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا په‌یوه‌ندییان به‌ رێكخراوى تیرۆریستى داعشه‌وه‌ هه‌یه‌ .

به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك نزیكه‌ی 46 هه‌زار كه‌س له‌ رێگه‌ی تویته‌ره‌وه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ رێكخراوی تیرۆریستی داعشه‌وه‌ هه‌یه‌ ئه‌مش وای كردووه‌ ئه‌ندامی نوێ بخزێته‌ ناو ئه‌م رێكخراوه‌وه‌ .

ده‌زگای پۆلیسی ئه‌وروپا یۆرۆپۆل هه‌وڵ ده‌دات له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان چاودێری ئه‌م په‌یج و ئه‌كاونتانه‌ى داعش بكات، ئامانجی ئه‌م تیمه‌ش داخستنی ئه‌و په‌یجانه‌یه‌ كه‌ تازه‌ كراونه‌ته‌وه‌ .

یۆرۆپۆل پێشبینی ده‌كات كه‌ نزیكه‌ی 50 هه‌زار كه‌س له‌ نێوانیاندا هاووڵاتیانی بریتانی و فه‌ره‌نسی و به‌لژیكی و هۆله‌ندی بۆ ریزه‌كانى رێكخراوی تیرۆریستی داعش رۆیشتوون .

رۆب وێنرایت سه‌رۆكی یۆرۆپۆل به‌ رۆژنامه‌ی گاردیانی راگه‌یاند كه‌ ئه‌ركی ئه‌م تیمه‌ له‌ یه‌كی مانگی ته‌مووزی داهاتوو ده‌ستپێده‌كات و هه‌وڵی دیاریكردنی سه‌ركرده‌كانی رێكخراوه‌كه‌ ده‌دات له‌ سه‌ر ئینته‌رنێت .

چاودێران و لێكۆله‌ره‌وه‌كانی په‌یمانگه‌ی بۆكینگه‌ر له‌ واشنتن رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ ژماره‌ی ئه‌م په‌یج و ئه‌كاونتانه‌ی كه‌ په‌یوه‌ندیان به‌ رێكخراوی تیرۆریستی داعش هه‌یه‌ ده‌گاته‌ 90 هه‌زار .
Top