ناتانیاهۆ ڕه‌خنه‌ى له‌ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى فه‌ڕه‌نسا گرت و فه‌ڵه‌ستینیش پێشوازیى لێكرد

ناتانیاهۆ ڕه‌خنه‌ى له‌ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى فه‌ڕه‌نسا گرت و فه‌ڵه‌ستینیش پێشوازیى لێكرد
بێنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل به‌ توندى ره‌خنه‌ى له‌و ده‌ستپێشخه‌ریه‌ گرت كه‌ فه‌ره‌نسا رۆژى رابردوو بۆ گه‌یشتن به‌ پڕۆسه‌ى ئاشتى خستوویه‌تێ روو، رایگه‌یاندووه‌، وڵاتانى بیانى فشار ده‌خانه‌ سه‌ر ئیسرائیل بۆ ئه‌وه‌ى ناچار بێت له‌گه‌ڵ فه‌له‌ستین بگاته‌ رێككه‌وتنى ئاشتى.

هاوكات ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ى فه‌ره‌نسا، له‌لایه‌ن فه‌له‌ستینه‌وه‌ پێشوازى لێكراوه‌ و له‌لایه‌ن ئیسرائیلیشه‌وه‌ ره‌خنه‌ى توندى لێگیرا.

له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى هاوبه‌شیشدا له‌گه‌ڵ فابیۆس، ناتانیاهۆ رایگه‌یاند، نه‌ ئاشتى و نه‌ جێبه‌جێ كردنى بڕیاره‌كانى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌دى نایه‌ن ته‌نها له‌ میانى وتوێژى راسته‌وخۆ له‌ نێوان فه‌له‌ستین و ئیسرائیل نه‌بێت ، له‌مباره‌یشه‌وه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل، لایه‌نى فه‌له‌ستینى به‌ خۆدزینه‌وه‌ و دوورخستنه‌وه‌ له‌ سازكردنى وتوێژى راسته‌وخۆى ئاشتى تۆمه‌تبار كرد.

هاوكات هه‌ر دوێنێ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا لۆران فابیۆس كه‌ ئێستا گه‌شتى دیپلۆماتى بۆ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ئه‌نجامده‌دات داواى له‌ ئیسرائیل كرد، كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك حكومى پێشوه‌خته‌ به‌ سه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه‌ نه‌دات كه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ رێككه‌وتنى ئاشتى خراونه‌ته‌ گه‌ر.
Top