بۆردومانى ئاسمانى بۆسه‌ر حوسییه‌كان و لایه‌نگرانیان له‌ یه‌مه‌ن به‌رده‌وامه‌

بۆردومانى ئاسمانى بۆسه‌ر حوسییه‌كان و لایه‌نگرانیان له‌ یه‌مه‌ن به‌رده‌وامه‌
سه‌رچاوه‌كان له‌ یه‌مه‌ن ئاشكرایانكرد كه‌ ده‌رنگانى شه‌وى رابردوو، فڕۆكه‌كانى هاوپه‌یمانى عه‌ره‌بى پێنج هێرشى ئاسمانیان دژى چه‌كدارانى حوسى له‌و وڵاته‌ ئه‌نجامداوه‌ .

هاوكات له‌ شه‌ڕه‌كانى شارى ته‌عزیشدا، ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى حوسى كوژراون، سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى رایگه‌یاند، فڕۆكه‌كانى هاوپه‌یمانى عه‌ره‌بى له‌ پێنج هێرشه‌ ئاسمانیه‌كانى ده‌رنگانى شه‌وى رابردوو، به‌ چڕى شوێن و بنكه‌كانى چه‌كدارانى حوسییان له‌ پارێزگاى حجه‌ كه‌ هاوسنووره‌ له‌گه‌ڵ سعوودیه‌ بۆردومانكردووه‌ .

له‌ پارێزگاى عه‌ده‌نیش، فڕۆكه‌كانى هاوپه‌یمانان، گردبوونه‌وه‌یه‌كى حوسیه‌كان و چه‌كدارانى لایه‌نگرى عه‌لى عه‌بدوڵڵا ساڵحیان به‌ سه‌ختى بۆردومان كرد و به‌ هۆیانه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك چه‌كدارانى حوسى و لایه‌نگرى ساڵح كوژران و برینداربوون .

هاوكات له‌ شه‌ڕه‌كانى شارى ته‌عز، نۆ چه‌كدارى حوسى له‌لایه‌ن هێزه‌كانى به‌رگرى له‌ گه‌ل كوژران و برینداربوون .

هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، هێزه‌كانى به‌رگرى له‌ گه‌ل له‌ پێشڕه‌ویه‌كدا ناوچه‌ى جه‌به‌ل ئه‌جمیده‌ى ستراتیژییان له‌ شارى قریشیه‌ له‌ ژێر ده‌ستى چه‌كدارانى حوسى رزگاریان كرده‌وه‌ .
Top