میسر بالیۆزێكی نوێی له ئیسرائیل ده‌ستنیشانكرد
ئاژنسی هه‌واڵی شه‌رقولئه‌وسه‌تی میسری بڵاویكرده‌وه كه عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆكى میسر، حازم خه‌یره‌ت یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسری وه‌ك بالیۆزی میسر له ئیسرائیل ده‌ستنیشانكرد .
له‌وباره‌یه‌وه به‌در عه‌بدولعاتی گوته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسر رایگه‌یاند كه دیار نییه بالیۆزی نوێی میسر له ئیسرائیل كاره‌كانی رایی ده‌كات یان له میسر ده‌مێنێته‌وه .
هاوكات بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ده‌ستبه‌جێ خۆشحالی خۆی بۆ ده‌ستنیشانكردنی بالیۆزی نوێی میسر ده‌ربری و له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له گه‌ل لۆران فابیۆس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له قودس روونیكرده‌وه كه ئه‌مه جیگه‌ی خۆشحالی ئیسرائیله، پێشبینیشی كرد كه ئه‌و كاره پشتیوانی له ئاشتی نێوان میسر و ئیسرائیل ده‌كات .