وەزیرێکی ئەوقافی عەرەب داوای کەمکردنەوەی رۆژەکانی رەمەزان دەکات

وەزیرێکی ئەوقافی عەرەب داوای کەمکردنەوەی رۆژەکانی رەمەزان دەکات
وەزیری ئەوقافی جەزائیر داوای پێداچوونەوە بە رۆژەکانی مانگی رەمەزان و کەمکردنەوەیان دەکات.

سەعید سەعدی، وەزیری ئەوقافی جەزائیر لە لاثـەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک و لە رێگای پـڕۆژەی ”رۆژووگرتنی زیرەک“ داوای کەمکردنەوەی رۆژەکانی مانگی رەمەزان بۆ 13رۆژ دەکات.

سەعید سەعدی باسی لەوەکردووە، کە 30 رۆژ بە رۆژووبوون لە وەرزی هاویندا، دەکاتە 420 کاتژمێر، کە دەکات 52 رۆژی وەرزی زستان.

وەزیری ئەوقافی جەزائیر پێیوایە باشترە موسڵمانان رۆژانە 8 کاتژمێری دیاریکراو بەڕۆژووبن، کە لە وەرزی هاویندا، لەوکاتەی موسڵمان ناچار دەبێت 13 کاتژمێر بەڕۆژووبێت، دەکاتە 13 رۆژ بە رۆژووبوون.

زانایانی ئایینی و بانگخوازانی جەزائیر بە تووندی دژی ئەم پێشنیازەی وەزیری ئەوقافی وڵاتەکەیان وەستاونەتەوە و زانایەک بە ناوی شێخ شەمسەدین پێیوایە ئەو پێشنیازە ”نە سەری هەیە و نە پێ“ و رایگەیاندووە، کە باشترە وەزیر گرنگی بە سیاسەت بدات نەک بچێتە نێو بوارێک، کە هیچی لێنازانـێت.













باسنیوز
Top