لە حەفتەیەکدا سێیەم داعشە ئەمەریکایی دەستگیر کرا.. هەوڵی کردەی تیرۆریستی داوە

 لە حەفتەیەکدا سێیەم داعشە ئەمەریکایی دەستگیر کرا.. هەوڵی کردەی تیرۆریستی داوە
پۆلیسی ئەمەریکا پێرێ هەینی، بە تۆمەتی پەیماندان بە ڕێکخراوە تیرۆریستەکەی داعش هاووڵاتیێکی وڵاتەکەی دەستگیر کرد، کە لە هەوڵدا بووە چەک بکڕێ و کردەی تیرۆریستی لە ئەمەریکا ئەنجام بدات.

ئەمە سێیەم حاڵەتە لە حەفتەیەکدا کە کەسێکی ئەمەریکایی بە تۆمەتی پەیماندان بە داعش و پشتیوانیکردن لێی دەستگیر دەکرێت، پێشتریش دامەزراوە ئەمنییەکانی ئەمەریکا دوو گەنجیان لە نیویۆرک و نیونێرسی دەستگیر کرد، کە بە دانی پارە پشتیوانییان لە داعش کردووە.

زانراوە کە پێوەندیکردنی ئەمەریکاییەکان بە ڕێکخراوی داعشەوە، هەر لە ڕێی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە، بۆیە پۆلیسی فیدراڵ لە هەوڵدایە بە توندی و چڕی چاودێریی تۆڕەکانی گەیاندن بکات، ئەمەیش لە ترسی پێوەندیکردن و بوونە ئەندامی ئەمەریکاییەکانە لەو ڕێکخراوەدا.
Top