CNN"ی ئه‌مریكی: به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی سعودیه به‌ڕێوه‌یه
به‌گوێره‌ی شیكردنه‌وه‌یه‌كی تۆڕی "CNN"ی ئه‌مریكی، شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه هه‌موو بنه‌ما و پاڵنه‌رێكی بۆ به‌رهه‌مهێنان و خاوه‌ندارێتی چه‌كی ئه‌تۆمی هه‌یه و به‌رله باسكردنی خاڵه به‌هێزه‌كانی سعودیه له سه‌رده‌می شا سه‌لمان كوڕی عه‌بدولعه‌زیز پێویسته گرنگترین مه‌رج و توانا و ئاماده‌گی و پاڵنه‌ر كه پێویسته له هه‌ر وڵاتێكدا هه‌بێت كه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته خاوه‌نی گرنگترین و كاراترین هێز كه چه‌كی ئه‌تۆمییه، بخرێنه‌ڕوو.
6 ره‌گه‌ز
بۆ به‌رهه‌مهێنان و خاوه‌ندارێتیكردنی ئه‌تۆم، پێویسته شه‌ش ره‌گه‌زی سه‌ره‌كی هه‌بن، له‌سه‌روو هه‌موویانه‌وه سیستمی فێربوون و زانای به‌توانا، توانای دارایی، ژێرخانی ته‌كنۆلۆژی، هه‌ستكردن به بوونی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌منی راسته‌قینه و خواستی نیشتمانی و سیاسی و وادیاره كه سعودیه ئه‌و بنه‌ما و مه‌رجانه‌ی تێدایه.
سیستمی فێربوون
له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا به‌ره‌وپێشچوونێكی گه‌وره له سیستمی فێربوون به‌تایبه‌تی له بواری زانستی له سعودیه به‌دیده‌كرێت. له‌ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوودا سعودیه 350 ملیار دۆلاری له بواری فێربووندا خه‌رج كردووه، و له ئێستادا چواریه‌كی بودجه‌ی سعودیه بۆ فێربوون خه‌رج ده‌كرێت، هه‌روه‌ك به‌هۆی سیستمی ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی قوتابیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات،200 هه‌زار سعودی له زانكۆ گه‌وره‌كانی جیهان ده‌خوێنن، ئه‌مه‌ش سعودیه‌ی كردووه به سێیه‌مین وڵات دوای هه‌ردوو وڵاتی چین و هندستان له‌و بواره‌دا.
زانای شاره‌زا
سعودیه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا هاوكارییه‌كی زانستی له‌بواری فیزیای ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ گه‌وره زانكۆكانی جیهان وه‌ك هارفارد، په‌یمانگی ماساچۆستس بۆ ته‌كنۆلۆژیا، ستانفۆرد و ئه‌وانی تر هه‌بووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌نجامدانی چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه‌ی پێشكه‌وتوو و مه‌شقپێكردنی كادیره‌كان له بواری فیزیای ئه‌تۆمی له شاری شا عه‌بدولعه‌زیز بۆ زانست و شاری شا عه‌بدوڵا بۆ وزه‌ی ناوه‌كی و چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌رمه‌شق هه‌ن له‌پێناو به‌رنامه‌یه‌كی ئه‌تۆمی ئاشتییانه‌ی پێشكه‌وتوو و بنیاتنانی وێستگه‌ی ئه‌تۆمی كه له ماوه‌ی 20 ساڵدا ژماره‌یان ده‌گاته 16 وێستگه به بودجه‌ی 80 ملیار دۆلار و به‌ر له كۆتایی ئه‌مساڵ شا سه‌لمان بڕیاری ده‌ستپێكردن به پرۆژه‌كه ده‌دات.
توانا داراییه‌كان
سعودیه كێشه‌ی دابینكردنی توانا داراییه‌كانی بۆ دامه‌زراندنی ئه‌و پرۆژه گه‌وره‌یه نییه، به‌تایبه‌ت كه په‌یوه‌ندی به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه هه‌یه و ئه‌و توانا داراییانه له پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای ژێرخانی ته‌كنۆلۆژی خه‌رج ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش له بنه‌ما سه‌ره‌تاییه‌كانی خاوه‌ندارێتی چه‌كی ئه‌تۆمییه.
ئه‌وه‌ی جێی تێبینییه سعودیه ده‌یه‌وێته به‌و ته‌كنۆلۆژیایه‌ی هه‌یه‌تی ئه‌و هه‌نگاوانه ئه‌نجام بدات و له جێبه‌جێكردن و به‌ڕێوه‌بردنی پرۆژه‌ی ئه‌تۆمی له‌پێناو پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی پشت به ده‌ره‌وه نه‌به‌ستێت، به‌نموونه سعودیه بیر له كڕینی چه‌كی ئه‌تۆمی له پاكستان ناكاته‌وه.
هه‌ڕه‌شه‌ی ئێران
وڵاتان گه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی راسته‌قینه له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییان نه‌بێت ناكه‌ونه خۆ و به‌جددی كار بۆ چوونه‌نێو جیهانی ئه‌تۆمی ناكه‌ن، له حاڵه‌تێكی وه‌ك وڵاتی سعودیه‌دا ناكرێت هه‌ڕه‌شه‌ی ئێران به‌كه‌م بگیرێت، چونكه ئه‌تۆمی ئێران بووه به واقیع و هه‌ر هێنده‌ش نییه، ئێران به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ ده‌ست له كاروباری وڵاتانی عه‌ره‌بی وه‌رده‌دات و شیعه‌ی ئه‌و وڵاتانه به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ و ئاشكرا ده‌جوڵێنێت و ئه‌وه‌ی له نه‌خشه‌ی ململانێی هه‌رێمی ورد بێته‌وه تێبینی ده‌كات كه بوونی شیعه به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا چوارده‌وره‌ی سعودیه‌ی داوه و حاڵه‌تی یه‌مه‌نیش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه.
ئیراده‌ی سیاسی
شا سه‌لمان كوڕی عه‌بدولعه‌زیز ئومێدی گێڕانه‌وه‌ی شكۆی به گه‌لی سعودیه و گه‌لانی كه‌نداو و عه‌ره‌بی به‌خشی، ئه‌و كارێزمایه‌كی تایبه‌تی هه‌یه و ئاماده‌یكردووه بۆ ئه‌و رۆڵ بینینه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هێزێكی سیاسی، شه‌رعی ئاینی و توانای دارایی و سه‌ربازی هه‌یه و ئاماده‌یكردووه بۆ سه‌ركردایه‌تیكردنی شانشین و ناوچه‌كه به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كی باشتر، به‌كورتی ئیراده‌یه‌كی سیاسی نیشتمانی له سعودیه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی.
خه‌ندان