له‌ هیندستان به‌هۆى خواردنه‌وه‌ى كحولى ساخته‌ ده‌یان كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستدا

 له‌ هیندستان به‌هۆى خواردنه‌وه‌ى كحولى ساخته‌ ده‌یان كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستدا
ئاژانسه‌كانى هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ به‌ هۆى خواردنه‌وه‌ى كحولى ساخته‌ له‌ گه‌ره‌كێكى میللى له‌ شارى بۆمباى رۆژئاواى هیندستان هه‌شتا و چوار كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستدا. ئاژانسه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌شدا كه‌ زیاتر له‌ سێ كه‌سیى دیكه‌ش له‌ ژێر چاودێرى پزیشكیدان.

هاوكات ئاژانسه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌شدا كه‌ پێشبینى ئه‌وه‌ش ده‌كرێت كه‌ ژماره‌ى قوربانیه‌كانیان زیاتر بن. ئاژانسه‌كانى هه‌واڵ بلاویشیانكرده‌وه‌ كه‌ ده‌زگا ئه‌منیه‌كان پێنج كه‌س به‌ تۆمه‌تى په‌یوه‌ندار بوون به‌ رووداوه‌كه‌ ده‌ستگیر كردووه‌.

جێى ئاماژه‌یه‌ له‌ سالى دووهه‌زار و سێزده‌ له‌ هه‌رێمى بنغالى هیندستان به‌ هۆى رووداوێكى له‌و چه‌شنه‌ سه‌د و حه‌فتا كه‌س و له‌ سالى دووهه‌زار و نۆ له‌ هه‌رێمى ئوتار بردایش سى كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستدا.



































































Kurdistan Tv
Top