جه‌واد زه‌ریف: به‌ درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى دانوستانه‌كانى ئه‌تۆمى رازى نابین

جه‌واد زه‌ریف: به‌ درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى دانوستانه‌كانى ئه‌تۆمى رازى نابین
هاوكات له‌ گه‌ڵ به‌رده‌وامى گفتوگۆكانى ئه‌تۆمى له‌ نێوان ئێران و گرووپى پێنج كۆى یه‌ك له‌ ڤیه‌ننا؛ محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ؛جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ به‌ درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى دانوستانه‌كانى ئه‌تۆمى رازى نابێت و خوازیارى به‌رده‌ودامى گفتوگۆكانه‌ به‌ مه‌به‌ستى كۆتایى هاتنى رێككه‌وتننامه‌كه‌.

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران هۆكارى نارازى بوونى له‌ درێژكردنه‌وه‌ى رێككه‌وتننامه‌كه‌ به‌وه‌ دانا ؛كه‌ دواى هه‌ر دواخستنێكى دانوستانه‌كان چاوه‌ڕوانى و داواى زیاتر له‌ ئێران ده‌كرێت و ئێمه‌ له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌دانین كه‌ ماوه‌ى رێككه‌وتنه‌كه‌ درێژ بكرێته‌وه‌ و پێویسته‌ له‌و هه‌له‌ى كه‌ ره‌خساوه‌ كه‌ڵك وه‌ربگرین تا ئه‌و كاته‌ى ده‌گه‌ینه‌ رێككه‌تنێكى كۆتایى.
Top