حزبوڵڵا هه‌نگاوی پێشوه‌خت بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت هه‌ڵده‌نێت
له‌و چاوه‌ڕوانییه‌دا، حزبوڵڵا هه‌وڵده‌دات گه‌مارۆكانی به‌سه‌ر شارۆچكه سونییه‌كانی ده‌ووروبه‌ری ناوچه شیعه‌مه‌زهه‌به‌كان توندتر بكات و دانیشتوانه‌كه‌ی ناچار بكات ناوچه‌كانیان جێبهێڵن، ویڕای ناچاركردن و ده‌ركردنی هه‌زاران په‌نابه‌ری سوریا كه به‌هۆی بۆرومانه‌كانی حزبوڵڵا و هێزه‌كانی سوپای سوریاوه، روویان له‌و ناوچانه كردووه.
به وته‌ی سه‌رچاوه مه‌یدانییه‌كان، شه‌ڕی حزبوڵڵا له جرود عرسال، له مانگی ره‌مه‌زانیشدا به‌رده‌وام ده‌بێت و پاشه‌كشه‌كردن به‌خۆوه‌نابینێت.
موعین مورعبی په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی (المستقبل) له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وتی: "حزبوڵڵا هه‌وڵده‌دات جرود عرسال كۆنترۆڵ بكات و پاشان ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرێت و ده‌وێت زه‌وییه‌كان دابه‌ش بكات و بیانخاته چوارچێوه‌ی ئه‌و سنوره‌ی كه له لوبنانه‌وه به‌ره‌و كه‌ناره‌كانی سوریا درێژده‌بێته‌وه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كه یه‌كێكه له سه‌ركرده‌كاتی ره‌وتی (المستقبل) كه له‌لایه‌ن سه‌عد حه‌ریرییه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت، وتیشی: "حزبوڵڵا نه‌خشه بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی قه‌لمون داده‌رێژێت و له چوارچێوه‌ی ده‌مه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی عه‌له‌وییشدا، ده‌یه‌وێت دانیشتوانی ناوچه‌كه ناچاری راگواستن بكات".
مورعبی، ئه‌و هه‌وڵانه‌ی حزبوڵڵای به به‌شێك له پیلانه‌كانی ئێران وه‌سفكرد كه به وته‌ی ئه‌و، بۆ راگواستنی گونده‌كانی حمس و باشووری لوبنانه و پیلانێكی مه‌زهه‌بی روونه، ئاماژه‌ی به ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی لوبنانیش كرده‌وه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه كه به وته‌ی ئه‌و، له‌لایه‌ن حزبوڵڵاوه كار بۆ هێنانه‌دی ئه‌و ئامانجه ده‌كرێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه، حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا ئه‌مینداری گشتی حزبوڵڵا، ده‌یه‌وێت به‌شداریكردنی چه‌كدارانی حزبه‌كه‌ی له شه‌ڕی سوریادا كه‌مبكاته‌وه، هه‌ندێك راپۆرتی رۆژنامه‌وانیش باس له كه‌مبوونه‌وه‌ی كاریگه‌ریی سه‌ربازیی حزبه‌كه ده‌كه‌ن له‌ئێستادا و ئاماژه به ده‌ستپێكردنی پاشه‌كشه‌ی حزبوڵڵا ده‌كه‌ن له حه‌له‌ب و ئه‌دلیب، تا له ناوچه سنورییه‌كانی سوریا له‌گه‌ڵ لوبناندا، بوونی خۆی چڕبكاته‌وه.
چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا ئاماژه‌ی به به‌رپاكردنی شه‌ڕێكی گشتگیركرد كه سنوره‌كه‌ی سوریا تێده‌په‌ڕێنێت و وتی:" مقاوه‌مه به واتای وشه، شه‌ڕی مان و نه‌مان ده‌كات و له ماوه‌كانی داهاتووشدا له هه‌موو شوێنێك شه‌ڕ ده‌كات و ره‌نگه نه‌فیری گشتی رابگه‌یه‌نێت".
به‌هۆی پێداگریی حزبوڵڵا له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوون له‌و جه‌نگه‌دا، چاودێران هۆشداریی ده‌ده‌ن له‌وه‌ی لوبنان زیانی زیاتری پێبگات و رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر و كاریی تیرۆریستی زیاتر ببێته‌وه، وێڕای بوونی زۆرێك له ده‌سته‌واژه‌كان كه ئاماژه به نزیكبوونه‌وه‌ی كۆتایی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن له سوریا.
خه‌ندان