لە ئێران 6 پیاو دەستدرێژی دەکەنە سەر منداڵێک

لە ئێران 6 پیاو دەستدرێژی دەکەنە سەر منداڵێک
رۆژنامەی “قانون” لە هەواڵێکدا دەستدرێژی کردنە سەر کچە منداڵێکی تەمەن 11 ساڵەی بڵاو کردەوە، کەلە شاری تارانی پایتەختی ئێران لەلایەن 6 پیاوی گیرۆدەی مادە هۆشبەرەکانەوە دەستدرێژی بەکۆمەڵی کراوەتە سەر.

لێکۆڵینەوەی پزیشکی دەریخستووە کە ئەو کچە منداڵە لەلایەن ئەو 6 پیاوەوە ئەشکەنجەش دراوە.

“مینو مەحرەز” سەرۆکى ناوەندى توێژینەوەى ئایدز بە هەواڵدەریی ئیسناى گوتووە، ناوەندەکەیان توێژینەوە لەسەر هەزار منداڵى سەرشەقام لە هەر دوو ڕەگەزى نێر و مێ لە تاران، کردووە و بۆیان دەرکەوتووە، ئەو منداڵانەى لەسەر شەقامەکانن و کاریان پێدەکرێت، ڕووبەڕووى دەستدرێژیى سێکسی دەبنەوە.

ناوبراو ئاماژەی بە چوونە سەری رێژەی نەخۆشیی ئایدز لەنێو منداڵانی کار ئەوانەی کە تەمەنیان لە نێوان 10 تا 18 ساڵانە کردووە و دەڵێت: بەهۆی دەستدرێژیی سێکسی نەخۆشی ئایدز لەنێو منداڵانی کار لە 4% بۆ 5% بەرز بۆتەوە.






















باسنیوز
Top