ئەمەریكا: ئێران بەردەوامە لە پشتگیریكردنی تیرۆريستان

ئەمەریكا: ئێران بەردەوامە لە پشتگیریكردنی تیرۆريستان
لە راپۆرتی ساڵانەی خۆی دا لەبارەی چالاكییەكانی تیرۆریستان؛ ئەمەریكا رایگەیاند: ئێران بەردەوامە لە پشتگیریكردنی گروپە تیرۆریستییەكان. بەپێی راپۆرتەكە، نزیكەی 33 هەزار كەس لە هێرشە تیرۆریستییەكانی ساڵی 2014 كوژراون.

رۆژی هەینی (19-6-2015)؛ وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا راپۆرتی تایبەتیی خۆی لەبارەی چالاكییەكانی گروپە تیرۆریستییەكان لە ساڵی 2014 بڵاوكردەوە و لە بەشێكی راپۆرتەكەدا ئاماژە بەوە كراوە: ئێران بەردەوامە لە پشتگیریكردنی گروپە توندڕەوەكانی وەك حزبولڵای لوبنان و بزووتنەوەی حەماس.
بەپێی راپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا؛ ئێران بەردەوامیشە لە هاوكاریكردنی میلیشیا شیعەكانی عێراق كە لە دژی داعش شەڕ دەكەن و رایگەیاندووە كەیەكێك لەو گروپانەی ئێران هاوكاریی دەكات لە لیستی گروپەكانی تیرۆریستی دایە .
هەربەپێی راپۆڕتەكە؛ لە ساڵی 2014 زیاتر لە 13 هەزار هێرشی تیرۆریستی لە 5 وڵات ئەنجام دراون و لەو ساڵەدا مانگانە 1122 هێرشی تیرۆریستی روویانداوە.

به‌هۆى هێرشه‌كانى عێراق، ئەفغانستان و پاكستان زیاتر لە 7500 كەس كوژراون.
هەر بە پێی راپۆرتەكە لە ئەنجامی 3360 هێرشی تیرۆریستی لە عێراق؛ زیاتر لە 10 هەزار كەس كوژراون.






















باسنیوز
Top