له‌ ساڵى رابردوودا له‌ سه‌رتاسه‌رى جیهان نزیكه‌ى 60 ملیۆن كه‌س ئاواره‌ بوونه‌

له‌ ساڵى رابردوودا له‌ سه‌رتاسه‌رى جیهان نزیكه‌ى 60 ملیۆن كه‌س ئاواره‌ بوونه‌
رێكخراوى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌ راپۆرتێكدا بڵاوى كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى ساڵى رابردوو به‌ هۆى توندوتیژی و گرژى و ئاڵۆزییه‌وه‌ ناچاربوون ماڵ و حاڵى خۆیان جێبهێڵن له‌ سه‌رتاسه‌رى جیهاندا؛ گه‌یشتوه‌ته‌ شێست ملیۆن كه‌س.

ئانتۆنیۆ گوترس كۆمیسیارى باڵاى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ كاروبارى په‌نابه‌ران رایگه‌یاندوه‌ كه‌ شاهیدى گۆڕانكارییه‌كى ریشه‌یین له‌وه‌ى ژماره‌یه‌كى زۆر خه‌ڵك له‌ سه‌رتاسه‌رى جیهاندا ناچار بوون ماڵ و حاڵى خۆیان جێبهێڵن. به‌ گووته‌ى رێكخراوى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌ ساڵى رابردوودا په‌نجا ونۆملێون و پێنجسه‌د هه‌زاركه‌س به‌ هۆى ئازار؛ قه‌یران؛ ته‌ندوتیژیه‌كان و پێشیلكردنى مافى مرۆڤه‌وه‌ ئاواره‌ بوون.
Top