بەیاننامەی باراک ئۆباما بەبۆنەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە

بەیاننامەی باراک ئۆباما بەبۆنەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە
باراک ئۆباما سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمەریکا بەبۆنەى هاتنەوەى مانگى رەمەزانى پیرۆزەوە پیرۆزبایى خۆى لە موسڵمانانى جیهان و ئەمەریکا کرد.



ئەمەش دەقى بەیاننامەکە



لەکاتێکدا کەوا مانگی ڕەمەزان دەست پێدەکات, مێشێڵ و خۆم سڵاوی گەرمی خۆمان بۆ ھەموو ئەوانە دەنێرین کەوا بە ڕۆژو دەبن لە سەرانسەری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاو جیھاندا.



ڕەمەزان مانگێکە کەوا تیایدا خانەوادەو کۆمەڵگاکان کۆدەبنەوە بۆ خوانی بەربانگ و نزاکردن لەکۆبونەوەیەکی ئاھەنگ ئامێزدا کەوا دەرخەری دەوڵەمەندی و ھەمەچەشنەیی کۆمەڵگای موسوڵمانان و کەلتورەکەیانە.



ڕەمەزان ھەروەھا کاتی پێداچونەوەی قوڵی ڕۆح و نوێبونەوەیە بەئامانجی زیادکردنی سوپاسگوزاری و پێزانینی بەخشندەیی خودا. موسوڵمانان ڕێز لەھەر ڕۆژێک لەڕۆژەکانی ڕەمەزان دەگرن وەک ڕۆژی ھێزی ئارامگرتن لەڕێی بەڕۆژوبونەوە, وەھەرشەوێکیش وەک شەوی سوپاسگوزاری لەڕێی نزاکردنەوە. کاتی بەھێزکردنی باوەڕو بەخشندەیی و لێبوردەیی و ئارامگرتنە لەڕێی ڕوبەڕوبونەوەی ناڕەحەتیەوە. لەم مانگی بەخشینەوەیەدا, موسوڵمانان لەسەرانسەری جیھاندا کۆمەکی ئەوانە دەکەن کەوا توشی نەھامەتی بون بەھۆی دوبەرەکی و برسێتی و ھەژاری و نەخۆشیەوە. لێرەش لەویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا, موسوڵمانانی ئەمەریکا ھاوشانی ھاونیشتیمانیەکانیان دەکەن لە خزموتکردنی نەھامەتباران و میوانداریکردنی چالاکی لەنێوان بیروباوەرەجیاوازەکان کەتێگەیشتنی ھاوبەش بنیات دەنێت و بەبیرمان دێنێتەوە کەواھەمومان شانبەشانی یەکتر ڕادەوەستین وەک یەک خانەوادەی ئەمەریکی. ھەمەچەشنەیی و نیشتیمانپەروەری کۆمەڵگا ئایینیەکانی ئەمەریکا ھێزمان دەداتێ, وەھەروەھا ئازادیمان لەپەرستن ئەو بەھایانەمان بیردێنێتەوە کە ئێمە ھەمانە.



جارێکی تر موسوڵمانانی ئەمەریکی بەخێردێنم بۆ نەریتی ساڵانەی خوانی بەربانگ لەکۆشکی سپی بۆ ڕێزگرتن لەمانگی ڕەمەزان و لەخزمەتی موسوڵمانە ئەمەریکیەکان لەسەانسەری وڵاتەکەدا. پیرۆزبایی ھاتنەوەی ڕەمەزان لە خانەوادەکەی منەوە بۆ خانەوادەکانی ئێوە.
Top