ژماره‌ی‌ سه‌عاته‌كانی‌ به‌ڕۆژووبوون له‌ وڵاتانی‌ جیهاندا

ژماره‌ی‌ سه‌عاته‌كانی‌ به‌ڕۆژووبوون له‌ وڵاتانی‌ جیهاندا
به‌هۆی‌ جیاوازی‌ شوێنی‌ وڵاتان و دوورونزیكیان، ژماره‌ی سه‌عاته‌كانی‌ به‌ڕۆژووبوون له‌ وڵاتێكه‌وه‌ بۆ وڵاتێكی‌ تر جیاوازه‌ و له‌ وڵاتێكی‌ وه‌كو دانیمارك موسوڵمانان 21 سه‌عات به‌ڕۆژوو ده‌بن.

به‌گوێره‌ی‌ گرافیكێك كه‌ ماڵپه‌ڕی‌ "RT" بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ژماره‌ی‌ سه‌عاته‌كانی‌ به‌ڕۆژووبوونی‌ ره‌مه‌زانی‌ ئه‌مساڵ‌ له‌ وڵاتانی‌ باكووری‌ گۆی‌ زه‌وی‌ زیاتره‌ له‌ ناوچه‌كانی‌ تر.

ژماره‌ی‌ سه‌عاته‌كانی‌ به‌ڕۆژووبوون له‌ ره‌مه‌زانی‌ ئه‌مساڵدا له‌ وڵاتانی‌ جیهاندا:

1- دانیمارك 21 سه‌عات.
2- سوید، نه‌رویج، ئایسلاند و گرینلاند، 20 سه‌عات.
3- روسیا 19 سه‌عات.
4- به‌لجیكا و هۆڵه‌ندا 18:30 هه‌ژده‌ سه‌عات و نیو.

5- ئیسپانیا و كه‌نه‌دا 17:30 حه‌ڤده‌ سه‌عات و نیو.
6- توركیا، ژاپۆن، كۆریای‌ باكوور و چین 17 سه‌عات.
7- میسر، به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا، سوریا و عیراق 16:30 شانزه‌ سه‌عات و نیو.
8- فه‌ره‌نسا و ئیتاڵیا 16 سه‌عات.
9- ئێران 15:50 پانزه‌ سه‌عات و په‌نجا خوله‌ك.
10- تونس، سعودیه‌، فه‌له‌ستین و ئه‌مریكا، 15 سه‌عات.
11- یه‌مه‌ن، ئیمارات و قه‌ته‌ر، 14:50 چوارده‌ سه‌عات و په‌نجا خوله‌ك.
12- جه‌زائیر، سودان، لیبیا، مه‌غریب و مۆریتانیا، 14 سه‌عات.
13- مه‌كسیك و سۆماڵ‌، 13:20 سیازده‌ سه‌عات و بیست خوله‌ك
14- مالیزیا، هند، پاكستان و سه‌نگافوره‌، 12 سه‌عات.
15- به‌رازیل، 11 سه‌عات.
16- باشوری‌ ئه‌فریقا 10:30 ده‌ سه‌عات و نیو.
17- ئوستوراڵیا 10 سه‌عات.
18- ئه‌رجه‌نتین 9:30 نۆ سه‌عات و نیو.





خه‌ندان
Top