دادگاى ئیتیحادى ئه‌مه‌ریكا قوتابیه‌كى زانكۆی به تۆمه‌تى پشتیوانى له داعش تۆمه‌تبار كرد
ئه‌و به‌ڵگه‌نامامه كه پێشكه‌شى دادگاى ئیتیحادى ئه‌مه‌ریكا كراوه ئه‌وه‌ى تێدا ئاشكرابووه، تۆمه‌تبار مونزر عومه‌ر ساڵح ته‌مه‌ن 20 ساڵ له ناو ئه‌م هه‌فته‌یه له‌لایه‌ن هێزه‌كانى ئه‌منیه‌وه ده‌ستگیركرا، كه پلانى ئه‌نجامدانى ته‌قینه‌وه له شارى نیۆیۆرك وه‌ك پشتیوانى بۆ رێكخراوى تیرۆرستى داعش دانابوو.
هه‌ر به‌گوێره‌ى به‌ڵگه‌نامه‌كان، به‌ر له ده‌ستگیركردنى، تۆمه‌تباره‌كه له‌سه‌ر تۆڕه‌كانى ئینته‌رنێت، به دواى زانیارى چۆنیه‌تى دروستكردنى بۆمبى ته‌قینه‌وه ده‌گه‌را، بۆیه له‌لایه‌ن دادگاى ئیتیحادى ئه‌مه‌ریكاشه‌وه ناوبراو به‌و تاوانانه تۆمه‌تبار كرا.